ڕاپەڕین.. دواوادە بۆ بەستنى پێوەرى ئاو دیارى کرا

لێپرسراوى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کۆتایى ئەمساڵ دواوادەیە بۆ بەستى پێوەرى ئاو، لەو وادەیە بەولاوە ئەگەر پێوەرەکە بشبەسترێت، ناخرێتە ناو سیستمەوە. عەبدولکەریم مەحموود، لێپرسراوى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی ئاوى ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “بەپیى بڕیارێکى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هاووڵاتییان تا 21 / 9 / 2022 ئەگەر پێوەرى ئاو ببەستن، لێخۆشبوونى 15%ى قەرزى ئاو دەیانگرێتەوە، هاوکات بۆ هەر مانگێکى ڕابردوو بڕى 10 هەزار دیناریان لێ وەردەگیردرێت”. گوتیشى: “بەدەر لەوە پێویستە هاووڵاتى پێش 21 / 12 / 2022 پێوەرى ئاو ببەستێت بەپێچەوانەوە ئەگەر دواى ئەو وادەیە پێوەریش ببەستن ناخرێتە ناو سیستم و ئەوکات مانگانە 45 هەزار دیناری کرێى ئاویان لەسەر هەژمار دەکرێت”.