پێش كەمێك موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدرییەكان رای گەیاند هەندێك بە نیازن لە میانی چلەی حوسێن‌دا، ئاژاوە بگێڕن، دەشڵێ نابێت هیچ میلیشیا و هێزێكی حەشدی شەعبی بنە ناو ڕێورەسمەكانی چلەی حوسێنەوە. موقتەدا سەدر له‌باره‌ی به‌جێگه‌یاندنی سرووت و ڕێورەسمی چله‌ی حوسێنەوه، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گەیاند پێویسته ئەمساڵ پارێزگاری لە بەئاشتییانە به‌ڕێوه‌چوونی چله‌كەدا بكرێـت. سەدر دەشڵێ هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنەوە، نابێت ده‌رفه‌تیان پێبدرێت، جا پاشماوه‌ی ڕژێمی لەناوچووی به‌عسی سه‌دام بن، یان هه‌ر بێ شه‌رمێك، بەتایبەتییش كە ئەم چلەیە خه‌ڵكی دیكه‌ی ده‌ره‌وەی عێراقیش بەشداری تێدا دەكەن. ڕێبەری سەدرییەكان دەڵێ لەوانە بێبه‌رییە كە ئاژاوە دەنێنەوە یان هەر رەفتارێكی توندوتیژی دەنوێنن، دووپاتیشی دەكاتەوە كە دەبێت هه‌موویان له خزمه‌تی ئیمام حوسێن‌دا بن و نابێت هیچ میلیشیایەك بچێتە ناو رێوڕه‌سمه‌كانه‌وه، ئه‌ركی پاراستنی رێوڕه‌سمه‌كه تایبه‌ته به هێزه ئه‌منییه‌كان.
سەدر: هەندێك بەنیازن لە میانی چلەی حوسێن‌دا ئاژاوە بنێنەوە
