وەزیری کارەبا: بە نەهێشتنی سەرپێچییەکان رەوشی کارەبا باشتر دەبێت

وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای دهۆکی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە. ئەمڕۆ شەممە 10/9/2022، وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای دهۆک، جەختی لەسەر داهاتی کارەبا کردەوە، چونکە رێژەیەک لەو داهاتە بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا خەرج دەکرێت”. وەزیری کارەبا نەهێشتنی سەرپێچی و سزادانی سەرپێچیکارانی بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبا بە گرنگ لەقەڵەمدا. هەروەها ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەی (pre paid) و (پێوەری زیرەک) بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان کرد. وەزیرێ کارەبا لەو سەردانەیەدا لە نزیکەوە لە کێشە و گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای قەزاکانی سنووری پارێزگاکای کۆڵییەوە و چەند کێشەیەکی تەکنیکی و دارایی و کارگێڕی چارەسەر کران.