وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکان کرد. لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و ئاماژە بەوەدراوە کە لە هەموو دامەزراوە پەروەردەیی و فێرکارییەکان (باخچە، قوتابخانە، خوێندنگە و پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردە) حکومی و ناحکومی گشت ئەو رەفتارانەیلەگەڵ پەیامی پەروەردە و فێرکردن ناگونجێن رێگەپێدراو نین. هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە جگەرە کێشان و نێرگەلەکێشان هەروەها وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن و لایڤ کردنەوە لە کاتی وانەگوتنەوە قەدەغەیە.