بە بیانووی نوێكردنەوە و چاككردنەوەوە، كارەبای نیشتمانی لەسەر زۆربەی گەڕەكە كوردنشینەكانی كەركووك كوژاوەتەوە و بڕیارە تا چەند هەفتەیەكی تریش نەیەتەوە. كارەبای نیشتمانی لە شاری کەرکووک لەسەر چەندین گەرەکی کوردنشین کوژاوەتەوە، سەرچاوەیەکیش لە فەرمانگەی کارەبای کەرکووک بە “باسنیوز”ی راگەیاند بەهۆی گۆرینی تەلی تاوەرەکانەوە کارەبای بەشێکی زۆری باکووری شارەکە کوژاوەتەوە، لە ماوەی 20 رۆژی داهاتوودا تەواو دەکرێت و كارەبا دێتەوە. دانیشتوانی گەرەکەکانی سێکانیان و شۆڕاو رەحیمئاوا و سەرچنار و چەندین گەرەکی تر نیگەرانن لە نەبوونی کارەبای نیشتمانی، چونكە دەبوایە فەرمانگەی کارەبای کەرکووک لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو کارەی بکردایە، نەوەک لەم کاتە گەرمەی ساڵدا کە موەلێدەی گەڕەكەگان وەکو پێویست کار ناکەن. بەپێی خشتەی نوێی کارکردنی موەلیدەکانیش، لە کاتژمێر هەشتی بەیانیەوە تاوەکو یازدەی پێش نیوەڕۆ، کارەبا لە هاووڵاتییان دەکوژێننەوە.