وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه. ئەمڕۆ سێشه‌ممه 20/9/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پله‌ى گه‌رما یه‌ك تا دوو پله به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانى پێشوو، داده‌به‌زێت. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه 21/9/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، لە دواى نیوەڕۆ بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى زیادبوونى خێرایى با هەیە، لە کاتى زیادبوونى خێرایى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە، بە تایبەت لە سنوورى پارێزگاى که‌رکووک و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لە ئەنجامى هاتنى لاوازیی نیمچە نزمەپاڵەپەستۆى کەنداوى عەرەب و نیمچەدوورگەى عەرەبى، لە کاتەکانى درەنگانى شەودا ئەگەرى نمەبارانى پچڕپچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە. بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر/ 38سلێمانی/ 36دهۆک/ 38کەرکووک/ 41هەڵەبجە/ 38زاخۆ/ 38سۆران/ 37گەرمیان/ 41