مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا دەكات

بڕیارە پاش كەمێكی دیكە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا بكات. بڕیارە كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلوولی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەریمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمریكا بكات كە سێلیست واڵەندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی سەرۆكایەتی دەكات. چاوەڕوان دەكرێت لە كۆبوونەوەكەی نێوانیاندا، چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكرێت.