لە چۆمان پێنج ملم باران باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی چۆمان ڕایگەیاند دوێنێ لە چۆمان پێنج ملم باران باریوە. بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی چۆمان لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: ”دوێنی (21/9/2022) کە یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییز و سەرەتای دەستپێکردنی بارانبارین بوو بڕی (5 ملم) باران باری”. هاوکات ئاماژەشیان بۆ ئەوە کردووە کە یەکەم بارانی ساڵی ڕابردوو 30/10/2021 بوو کە بڕەکەی (25 ملم) بوو .