گرووپێكی دزیكردن، كە لە چەند كەسێك پێك دێت، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ چەندین دزیی جۆراوجۆریان كردووە. گرووپەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون. رائید ئهحمهد رهمهزان، گوتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد: “گرووپێكی دزیكردن لە زاخۆ هەبووە، كە چەندین تاوانی دزیكردنیان لە چەند ماركێت و شوێنی جیاجیادا كردووە و پارە و كەلوپەلی گرانبەهایان دزیوە، ئەو گرووپە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستگیر كراون”. گوتیشی: “كاری ئێمە دابینكردنی ئارامی و پاراستنی ژیانی خەڵك و باژێر و نەهێشتنی تاوان و دەستگیركردنی تاوانبارانە، ئەم گرووپەش كە دەستگیرمان كردوون، رەوانەی دادگا دەكرێن و بەپێی یاسا سزا دەدرێن”.