به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك به‌پێى مادده‌ى 393 له یاسای سزادانى عێراقى، ده‌ستگیر كرا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/9/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ع. ش) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە 393 لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو”. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیرا. به‌پێى زانیارییه‌كان، مادده‌ى 393 له یاساى سزادانى عێراقى، له چوار بڕگه پێك هاتووه، كه سزاكه‌ى به‌ندكردنى هه‌تاهه‌تایی، یان كاتییه، تایبه‌ته به‌و تاوانانه‌ى په‌یوه‌ندییان به ده‌ستدرێژیی سێكسى بۆ سه‌ر ئافره‌ت، یان پیاو هه‌یه.