سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان، كه‌وا بڕیاره كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر) به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای له په‌رله‌مانتاران كردووه، بۆ دانیشتنی ژماره (٧)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر) ئاماده‌بن.
به‌رنامه‌ی كاری دانیشته‌كه، تایبه‌ت ده‌بێت به بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
وابڕیاربوو رۆژی چوارشه‌ممه رابردوو (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، دانیشتنه‌كه دواخرا.
رۆژی سێشه‌ممه (27ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ 12 مادده‌ی دیكه له پرۆژه‌یاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان ئه‌نجامدا.