درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ دهگهیهندرێته نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەقەزای سەیدسادق.
شهوی رابردوو 1ـی ئۆكبۆبهری 2022، تهرمی گهنجێك لە نزیک پارکی گشتی سەیدسادق دۆزرایهوه و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە گەیەندراوتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت .
بەگوێرەی زانیارییەکانی شایەتحالەکان ، گەنجەکە تەمەنی 32 ساڵە و ئاسەواری گولـلـهی لەسەر جەستەی هەبووە و، ئێستا له نهخۆشخانهی پزیشكی دادی سلێمانییه.