كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، چه‌ند گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی پێنجوێن بۆردومان كران.
تا ئێستا زانیاری ورد له باره‌ی ئامانجی بۆردومانه‌كه نه‌زانراوه.
په‌یامنێری له سنووری ناوچه‌كه رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی “زهردكاو، به‌یانه، كۆشكاوه، رهنێنه” له لایه‌ن درۆنه‌كانه‌وه بۆردومان كراون.
ئه‌م بۆردومانه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی ژنه چالاكوانێكی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له سنووری قەزای شارباژێڕ درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی مه‌ده‌نی بۆردومان كرد و په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان له باره‌یه‌وه رایگه‌یاند،
دوو چه‌كداری په‌كه‌كه له‌و رووداوه كوژراون.