ئۆتۆمبێلێك له‌ هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی 32ی پارك، ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆی به‌ ستوونێكی كاره‌بادا كێشاوه‌ و ئاگری گرتووه.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، كه‌ شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیی له‌ ده‌ست داوه‌.

تا ئێستا ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ روون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

تیمه‌كانی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌.