سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دوای یه‌ك مانگ له‌ ده‌ستبه‌كابوونی وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی لاده‌دات

وه‌زیری بازرگانی به‌ریتانیا له‌كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌ به‌هۆی بوونی سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاوه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدرێت، ته‌نها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كه‌دا ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، لیز تراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، كۆنۆر بێرنز، وه‌زیری بازرگانی له‌ كابینه‌كه‌ی لادا به‌هۆی “هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو”، كه‌ مانگێكه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، حكومه‌تی به‌ریتانیا روونیكردووه‌ته‌وه‌، دوای پێڕاگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌ بوونی چه‌ند راپۆرتێك له‌باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو، لیز تراس، راسته‌وخۆ رێكاری دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری بازرگانی له‌ كابینه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، كۆنۆر بێرنز، له‌ تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و بێ ئاگایی خۆی له‌ ئاڕاسته‌كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ نیشانداوه‌و رایگه‌یاندووه‌، تاوه‌كو ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پێوه‌نه‌كراوه‌ بۆ پێدانی زانیاری، به‌ڵام هاوكاری هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ده‌رخستنی بێ تاوانی خۆی.

لیز تراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پێویسته‌ هه‌موو به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شیاو هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانیان لێده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی پارتی پارێزگاران، رایانگه‌یاند، ئه‌ندامێتی كۆنۆر بێرنزیان هه‌ڵپه‌ساردووه‌ تاوه‌كو ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان روونده‌بنه‌وه‌، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست كردووه‌ته‌وه‌ به‌پێێ پێوه‌ره‌ یاساییه‌كان كه‌ هه‌موو به‌رپرسانی وڵات ناچارده‌كات پابه‌ندی هه‌ڵسوكه‌وتی شیاوبن.

كۆنۆر بێرنز، كه‌ هاوپه‌یمانی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیابوو، هه‌روه‌ها پۆستی وه‌زیری كاروباری ئێرله‌ندای باكووری وه‌رگرتبوو. له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لیز تراس له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌رپرسیاریه‌تی وه‌زیری بازرگانی به‌ریتانیای وه‌رگر