شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ره‌خنه‌ی له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرت و رایگه‌یاند، كازمی كۆسپه له‌به‌رده‌م پڕكردنه‌وه‌ی پشكی كورد له پۆسته ئه‌منییه‌كان.
له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی عێراقییه و شه‌رقییه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، بۆچوونی خۆی له باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه خسته‌ڕوو.
بۆردومانی ئێران و توركیا
له باره‌ی بۆردومانه‌كانه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هه‌نگاوی باشمان ناوه، خه‌ریكی به نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ین.
گوتیشی: له دانیشتنی یه‌كێتی په‌رله‌مانه‌كان كه له ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و بابه‌ته ده‌خه‌ینه به‌ر باس بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی سه‌ر هه‌رێم بكرێت.
روونیكرده‌وه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی نوێنه‌راندا، كه 190 نوێنه‌ر ئاماده بوون، ئیدانه‌ی توندی ئه‌و بۆردومانانه كراوه.
گوتیشی: لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران راسپێردراون به‌دواداچوونی ورد بكه‌ن.
كازمی كۆسپه
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ره‌خنه‌ی له سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، مسته‌فا كازمی گرت و رایگه‌یاند، بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منییه‌كان.
گوتیشی: ئێستا له كه‌رتی ئه‌منیی عێراقدا پێكهاته‌كان ئاماده‌ییان نییه و كورد په‌راوێز خراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: حه‌وت پۆستی كورد له پۆسته ئه‌منییه‌كان به‌تاڵ ماونه‌ته‌وه، كازمی نایه‌وێت پڕ بكرێنه‌وه و بووه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م پڕكردنه‌وه‌یان.
ئه‌و نموونه‌ی به پۆستی جێگری ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق هێنایه‌وه كه پشكی كورده و به‌رپرسی پێشووی خانه‌نشین بووه، به‌ڵام تا ئێستا كازمی واژووی ده‌ستبه‌كاربوونی جێگره‌وه‌كه‌ی نه‌كردووه.
گوتیشی: كازمی دوو جێگری دیكه‌ی عه‌ره‌بی داناوه، رائید جوحی كردووه‌ته سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری و ده‌یتوانی پۆسته‌كانی دیكه‌ی كورد به به‌رپرسی كورد پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام نایكات.
ره‌وشی به‌غدا خراپه
له باره‌ی ره‌وشی به‌غدای پایته‌خته‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: هیچ كاتێك هێنده‌ی ئێستا ره‌وشی به‌غدا خراپ نه‌بووه.
گوتیشی: هێزێكی گه‌وره‌ی شیعه له گۆڕه‌پانه‌كه نه‌ماوه، رێگریش له‌وه ده‌كرێت ركابه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. ماتمانه له ناو لایه‌نه شیعه‌كانیشدا نه‌ماوه، متمانه له نێوان پێكهاته‌كاندا نه‌ماوه.
كورد متمانه‌ی نییه
روونیكرده‌وه، ئێستا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا، شاندی كوردیی متمانه‌ی نییه، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان به وردیی هه‌موو شته‌كان باس ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی: له باره‌ی بابه‌ته ناكۆكیی له‌سه‌ره‌كانه‌وه، ده‌چینه ناو ورده‌كارییه‌وه و ده‌مانه‌وێت هه‌موو شتێك ورد بكه‌ینه‌وه، چونكه متمانه‌مان نییه جێبه‌جێی بكه‌ن.
پلاسخارت
له باره‌ی راپۆرته‌كه‌ی جێنین پلاسخارته‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: ئه‌وه‌ی پلاسخارت له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی خستییه‌ڕوو، راپۆرتێكی سه‌رپێی نییه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه، بۆیه راپۆرتێكی واقیعی و راست بوو.
گوتیشی: متمانه نییه و مه‌ترسی جددی هه‌یه و سنووربه‌زاندن و پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق هه‌یه، پلاسخارت به‌رپرسیارێتی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ستۆیه و راستییه‌كانی باس كردووه.
به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری كورد نه‌بووه
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له باره‌ی كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، رایگه‌یاند، پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی كورده، ده‌بێت كۆده‌نگی كوردی له‌سه‌ر بێت.
گوتیشی: له 2018دا به‌رهه‌م ساڵح به ده‌نگی خه‌ڵكی دیكه بووه سه‌رۆك كۆمار و كۆده‌نگی كوردی له‌سه‌ر نه‌بوو، بۆیه نوێنه‌ری كورد نه‌بووه و نه‌یتوانیوه پارێزه‌ری ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت.
روونیكرده‌وه، ته‌نانه‌ت چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح بكێشێته‌وه و ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له خولی رابردوودا سوودی بۆ عێراق نه‌بووه.
كه‌ركووك
له باره‌ی كه‌ركووكه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن، ئه‌و هه‌وڵه‌ی درا بۆ رووخاندنی خانووی زیاده‌ڕۆ راگیراوه.
گوتیشی: قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداری كه‌ركووك كردووه و ئاگادارم كردوونه‌ته‌وه، كه هه‌ر خانوویه‌ك بنمیچی كرابوو، بۆیان نییه بیڕووخێنن