سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق.

له‌ توێتێكدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، “هيوادارم هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێكی‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاريى هاووڵاتيان و ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه”‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌ ده‌نگی 269 په‌رله‌مانتار، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.