له‌ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، 12 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ی داتا فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌مساڵدا 12 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردووه و توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆریش له مادده هۆشبه‌ره‌كاندا بگرن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (16ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، عه‌قید هیلال سه‌بحی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، له‌مساڵدا تواندراوه ده‌ست به‌سه‌ر 337 كیلۆگرام له‌مادده‌ی هۆشبه‌ر و 14 ملیۆن و 300 هه‌زار ده‌رمانی جۆری ئهلكبتاگۆندا گرتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌مساڵدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه 12 هه‌زار تۆمه‌تباری به‌كارهێنه‌ر و بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستگیربكه‌ن.