پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر پێشنیازه‌بریارێكی حکومەتی وڵاتەکەی تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سووپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كۆببێته‌وه.
حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیازی کردووە نزیکەی 500 راوێژکاری سەربازیی وڵاتەکەی تاوەکو 31ی تشرينى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان و عێراق بمێننەوە بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له شەڕی دژی داعش و جێگیركردنی سەقامگیریی وڵاته‌كه‌یان.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه ئه‌ركی سه‌ربازی سوپای ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژبكاته‌وه. كه خۆی له ئه‌ركی راوێژكاری و راهێنانی سه‌ربازی ده‌بینێته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌ڵمانیا كاری باشیكردووه له هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه بۆ سه‌قامگیری و بنیاتنانه‌وه‌ی خۆیان، سوپای وڵاته‌كه‌شی به هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بۆ ئه‌و هێزانه وه‌سفكرد.