وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته هه‌ڵمه‌تێك بۆ داماڵینی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، له 24 تاوه‌كو 30ی ئه‌م مانگه، هه‌ڵمه‌تێك بۆ داماڵینی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستپێده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیان راسپاردووه بۆ دروستكردنی لیژنه‌ی بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له شوێنه‌گشتییه‌كان و دانانی بازگه‌ی زیاتر له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان.
زیاتر گوتی، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پشكنین و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بۆ مۆڵه‌تیان لێده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ جه‌ختیشی له‌سه‌ر سووربوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، و ده‌بێت چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێنماییه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتنیان توندتركردووه.
رۆژی 1ی ئادار/مارسی 2022، په‌رله‌مانی كوردستان یاساى چەكی لە هەرێمی كوردستان په‌سه‌ندكرد و له 21ی ته‌مموز/یۆلیۆی 2022، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی تایبه‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و كڕین و فرۆشتنی چه‌كی بڵاوكرده‌وه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، 24 بۆ 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێكی وه‌ك هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌ك ناساندووه، بۆ هاندانی وڵاتانی جیهان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك، كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له‌رێگه‌ی چه‌ك.