هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر ماڵی ئه‌ژی ئه‌مین له شاری سلێمانی و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌شی ده‌شكێنن.
سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەژی ئەمین بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، له دوێنی شه‌وه‌وه (24ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی ئه‌ژی ئه‌مین له شاری سلێمانی و ئەمڕۆ دەستیانكردووە بە شكاندنی دەرگاو پەنجەرەو كه‌لوپه‌لی ناو ماڵەكەی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و هێزه ئه‌منییه به‌بێ هیچ فه‌رمانێكی دادوه‌ر و پێڕاگه‌یاندنێكی پێشووتر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی ئه‌ژی ئه‌مین.
په‌یامنێری كوردستان24 له سه‌رچاوه‌كانی نزیك له ئه‌ژی ئه‌مینه‌وه رایگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له قه‌یوان ستی و باخه‌كه‌ی له سیته‌ك جێگیركراون و دا‌واشیان له كه‌سوكاره‌كه‌ی كردووه سلێمانی به‌ره‌و هه‌ولێر جێبهێڵن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، رۆژی (23ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، میدیاكانی یه‌كێتی، فه‌رمانی ده‌ركردنی ئه‌ژی ئه‌مینیان له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه به واژووی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه.
تاوه‌كو ئێستا ئه‌ژی ئه‌مین هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری سلێمانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه