به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌ختی عێراق روویدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌ی (بنوك) روویداوه و زیانێكی زۆری به ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیش به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه روونیكرده‌وه، هۆكاری تهقینهكهوه ته‌نكه‌رێكی گاز بووه و ژماره‌یه‌ك خانووی له ناوچه‌كه روخاندووە.