شاره‌زایه‌كی ئابووری عێراق هۆشداری له‌ باره‌ی هه‌ڵاوسان ده‌دات

شاره‌زای ئابووری عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌شهه‌دانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هۆشداری دا له‌ هه‌ڵكشانی ئاستی هه‌ڵاوسانی ئابووری له‌ عێراق، تا راده‌ی سستبوونی ئابووری.

ئه‌و شاره‌زایه‌، گوتیشی: پێویسته‌ حكومه‌تی نوێ رووبه‌ڕووی هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسان ببێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری پێویست ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ قۆناغی سستی له‌ نرخ بگرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ڵاوسان به‌ هۆی گۆڕینی به‌های دراو و قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی پێشوو له‌ بانكی ناوه‌ندی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌وه‌ درووست ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵاوسان، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هاورده‌كردن و ناسه‌قامگیری ئابووری و سیاسی وڵاته‌.