سام بانکمان، دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (FTX)، کە بە پادشای بیتکۆین ناسرابوو، هەواڵی هەڵهاتنی بەرەو ئەرجەنتین رەتکردەوە و رایگەیاند، هێشتا لە شوێنی مانەوەی خۆی لە دورگەی باهامایە.
سام بانکمان، دامه‌زرێنه‌ری پێگه‌ی (FTX) كه گه‌وره‌ترین پێگه‌ی دراوی ئه‌لیكترۆنیی بیتكۆینه له ئه‌مه‌ریكا، له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا 15 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ده‌ست دا و كۆمپانیاكه‌شی مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند، پاش ئاشکرابوونی ئەم هەواڵەش، دەنگۆی هەڵهاتنی بەرەو ئەرجەنتین بڵاوبووەوە.
هەرچەندە وێبسایتی “FlightRadar24” ئەمڕۆ دەنگۆی هەڵهاتنی سام بانکمانی بڵاوکردەوە، بەڵام حکومەتی ئەرجەنتین مانگی رابردوو پەیماننامەی رادەستکردنی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا واژووکرد، هەر بۆیە ئەرجەنتین بە شوێنێکی زۆر باش دانانرێت بۆ کەسێک کە بیەوێت لە حکومەتی ئەمەریکا هەڵبێت.
به‌هۆی هەواڵی مایەپووچبوونی سامەوە، وه‌به‌رهێنه‌رانی دراوی ئه‌لیكترۆنی تووشی سه‌سوڕمان بوونه‌ته‌وه، چونكه كۆمپانیاكه‌ی سام بانکمان، سه‌قامگیرترین كۆمپانیا بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان و وه‌به‌رهێنانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (BlockFi، وVoyager Digital، وCelsius و رۆبین هوود ماركتس) كردووه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له مایه‌پووچبوونی كۆمپانیای (FTX) کردووە و، كۆمپانیای ناوبراو له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 130 كۆمپانیای دیكه‌ی سه‌ر به (FTX)ش، مایه‌پووچبوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.