به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئێرانه‌وه ئیداره‌ی قوتابخانه‌ی گوندی زرگوێزە‌ڵە بریاریدا ده‌وامی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رابگرێت.
له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه، بنكەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە بانەگەور و زڕگوێز له سلێمانی و كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاره‌دێی به‌حركه له پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانكرا.
ئه‌م هێرشانه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (14ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردسانی ئێران لە زڕگوێز، كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، له ئه‌نجامدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 51 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.