بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ره‌تیده‌كاته‌وه جموجۆڵی بازرگانی له ده‌روازه‌كه‌یان وه‌ستابێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ته‌نها بۆ چه‌ند كاتژمێرێك هاتووچۆی گه‌شتیاری وه‌ستا و له‌ئێستادا ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئەو دەنگۆیانەی باس له داخستنی دەروازەكه‌یان ده‌كات ره‌تكرده‌وه.
له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی هاتووچۆی گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمڕۆ هەینی (25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەکە لە کاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (5:00)ی ئێوارە راگیرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەرکراوە و هاتووچۆی گەشتیاریش لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاسایی بووتەوە.