ئەندامێکی لیژنە لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرای دەکات، چوار ملیۆن دۆلاری عێراق گوازراوه‌ته‌وه لوبنان.
ئه‌حمه‌د ته‌ها روبێعی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی لە په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمه‌ڵێك دۆسێی گه‌نده‌ڵی و هه‌نارده‌كردنی پاره‌یان ئاشكراكردووه، كه پاره‌یان له بانكه‌كانی ره‌شید و رافیده‌ینه‌وه بۆ لوبنان گواستووەته‌وه.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌سته‌كه‌یان له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له بانكی ناوه‌ندی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی پرۆسه‌ی حه‌واڵه‌كردنی پاره بۆ لوبنان به دوو قۆناغ بووه، تێیدا چوار ملیۆن دۆلار له بانكی رافیده‌ینه‌وه بۆ بانكه‌كانی لوبنان گواستراوه‌ته‌وه.
بردنە دەرەوەی پارەی عێراق یەکێکە لە گرفتەکانی بەغدا، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، هێنانەوەی پارە بردراوەکانی عێراق لە وڵاتان جەختی لەسەر کراوەتەوە.