لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، به‌ر له مانگی ئازار/ مارسی داهاتوو، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی په‌سند ده‌كرێت.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، معین ئه‌لكازمی، به ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی عێراقی راگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نه‌كه پرسی 25 لیژنه‌ی نوێنه‌ران یه‌كلا ده‌كاته‌وه و رێككه‌وتن كراوه بۆ دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كان، به گوێره‌ی چوارچێوه‌ی پێشوو و ژماره‌ی كورسییه‌كان.
گوتیشی: هێشتا پرسی دابه‌شكردنی لیژنه‌كان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، له كارداین بۆ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه.
له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراقه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا، پڕۆژه‌یاساكه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و تاوتوێكردنی، ئه‌و پرسه به رێككه‌وتنی سیاسی له باره‌ی پشكی پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
پێشبینیشیكرد، له مانگی ئازار/ مارسی داهاتوودا ئه‌و یاسایه ده‌ربچێت.
سه‌رچاوه: واع