کارەبای ناوبازاڕی سلێمانی دەبێت بە کارت

 وەک جێبەجێکردنی بڕیارێکی وەزارەتی کارەبا، لەدرێژەی هەنگاونان بۆ بە پریپەیدکردنی کارپێکردنی کارەبا، کارەبای ناوبازاڕی سلێمانی دەکرێتە کارت. سیروان محەمەد، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کارەبای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:” لە ئێستادا تیمە تایبەتەکانی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی ئەنجامدانی کاری رێکخستنەوەی فیدەرەکانن بە هاوکاریی بەشی (GIS) وەک ئامادەکاری بۆ پریپەیدکردنی کارەبای ناوبازاڕی سلێمانی”. گوتیشی:” دوای تەواوبوونی کارەکە، کارەبای هاوبەشانی ناوبازاڕ دەبێتە کارت و بەپێی بەکارهێنانی کارتەکە پارەیان له‌سەر دەکەوێت”. بە گوتەی سیروان محەمەد دوای ئەو کارە، بە چەند قۆناغێک پلان بۆ بە پریپەیدکردنی کارەبای هاوبەشانی دیکەش دادەنرێت.