شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ش هه‌یه. به‌پێى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانیی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، ڕۆژى چوارشه‌ممه 4/1/2023 له هه‌ولێر، سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك، ئاسمان له كاته‌كانى به‌یانیدا له ساماڵه‌وه بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، پاشان له كاته‌كانى نیوه‌ڕۆدا بارانبارین ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌رى بارانبارینى به‌لێزمه‌ش له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه. شه‌پۆله بارانبارینهكهى ئه‌مجاره تا كاته‌كانى ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینیی داهاتوو 6/1/2023 به شێوه‌ى پچڕ پچڕ و له ناوچه‌ى جیا جیادا به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌پۆلێكى بارانبارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه
