ڕاپەڕین.. ئەمڕۆ دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنى نەوت بەسەر هاووڵاتییاندا

ماوەیەکە دابەشکردنى نەوت بەسەر هاووڵاتییانى ئیدارەى ڕاپەڕیندا وەستاوە و ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانیش دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست دەکرێتە بە دابەشکردنى نەوت بەسەر هاووڵاتییانى سنوورەکەدا. کاسترۆ مەعرووف، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “لە میانى بەدواداچوونماندا بۆ وەستانى دابەشکردنى بەشەنەوتى هاووڵاتییانى سنوورى ئیدارەى ڕاپەڕین، لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی پێمان ڕاگەیەندرا کە بڕە نەوتێکى کەم ماوە بۆ دابەشکردن، بۆ ئەو مەبەستە و تا نوێکردنەوەى گرێبەستى کڕین و هێنانى نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبێت بەشێکی تر لەو بڕە نەوتەى ماوە، بەسەر هاووڵاتییانى دەڤەرى ڕاپەڕیندا دابەش دەکرێت”.