لە سلێمانی تەقەکەرێک بە دوو چەکەوە دەستگیر کرا

لە سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیر كرا، دەست بەسەر دوو پارچە چەك و ئۆتۆمبێلەكەشیدا گیرا. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی کەسێک لەناو شاری سلێمانی تەقەی کرد، دواتر هێزەکانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەکە کەوتن و تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستیان بەسەر دوو چەکی جۆری دەمانچە و کلاشینکۆف و ئۆتۆمبێلەكەشیدا گرت.