ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە لەبارەی تاوانی كوشتنی كچێك لەلایەن باوكیەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونكردنەوەیەكی لەبارەی تاوانی كوشتنی كچێكی پازدە ساڵ لەلایەن باوكییەوە بڵاو کردەوە. لە روونكردنەوەكەدا هاتووە كە ئەمڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی موفتی، دوای گەیشتنی هێزێکی لێکۆڵینەوە بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا کچێک بەدەستی باوکی کوژراوە و باوکی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، لە شوێنی ڕووداوەكە ڕایکردووە. ئاماژەی بەوەش کردووە كە ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای بکات. جێی باسە هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەمباره‌یه‌وه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندبوو، تۆمەتبار دوای رووداوەکە هەڵاتووە و هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی. پێشتریش ئەو کەسە دەستگیر کراوە و بە کەفالەت ئازاد کراوە و مادده‌ی هۆشبه‌ری كێشاوه‌.