بڕیار و ڕێکاری نوێ لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەردەچێ. وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ 8 ی 1 2023 بڵاوی کردەوە: “بەهۆی ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەریهەڵداوە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێکارێکی نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا.” بەپێی ڕێکارەکە ئەو کەسانەی لە وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان دێن، دەبێت 72کاتژمێر پێش هاتنە ناوەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان پشکنینی کۆڕۆنایان نێگەتێڤ بێت. هەروەها وەزارەتی تەندروستی جەختیشی کردووەتەوە کە ئەو بڕیاره لە 15ی1ی2023ەوە جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی تەندروستی رێکاری نوێ لەبارەی بڵابوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرێتە بەر
