بەرپرسێكی كەركووك لەسەر وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر كرا

ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی لە عێراق، دەستگیركردنی بەرپرسێكی كارەبای كەركووكی راگەیاند، بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە هاووڵاتییان. دەستەی دەستپاكی رای گەیاندووە كە بەڵگەیان دەستكەوتووە كە بەڕێوەبەری كارەبای ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای كەركووك، بەرتیلی لە هاووڵاتییان وەرگرتووە لە بەرانبەر گەیاندنی تەزووی كارەبا بۆ ماڵەكانیان و كێڵگەكانیان، ئەوانەی بەرتیلیشیان پێنەداوە، تەزووی كارەبای لەسەر بڕیون. ئاماژەشی بەوە كردووە كە ئێستا بەڕێوەبەرەكە بەپێی مادەی 307 لە یاسای سزادانی عێراق دەستگیر كراوە.