نەوتی سپی بەسەر 252 هەزار و 401 خێزان لەناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوە

 تاوەكوو 10ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 50 ملیۆن و 480 هەزار و 200  لیتری نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەش كردووە. بەپێی دوایین ئامار تاوەكوو ئێستا 252 هەزار و 401 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەند بووە و پرۆسەكەش بەردەوامە، دوای تەواوبوونی قۆناغی دابەشکردنی نەوتی سپی  لە ناوچە شاخاوییەكان، قۆناغی دابەشکردنی نەوتی سپی لە  دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێ دەكات.