هەڵەبجە.. سێ کەس لەسەر دزی دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە ڕایگەیاند، سێ کەس لەسەر دزی دەستگیر کران. ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/1/2023، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا: “بنکەی پۆلیسی ھەڵەبجە سێ تۆمەتباری بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە بەند کرد، کە سندووقی خێری مزگەوتی (قوبالە)یان لە گەڕەکی فەرمانبەرانی ھەڵەبجە شکاندبوو و پارەکەی نێویان بردبوو.” ئەوەش خراوەتە ڕوو: ”تۆمەتبارەکان لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەڵەبجە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ھەرسێ تۆمەتبارەکە دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانین.”