دەستەی دەستپاکیی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 500 ملیۆن دینار دادەگیرێت و ئاشكراشی دەكات چەند فەرمانبەر و بەرپرسێك دەستیان لەو گەندەڵییەدا هەبووە. میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، فەرمانگەی ئاوی بەغدا بەناوی کارمەندانی فەرمانگەکەوە بڕەپارەیەکی بەبێ ئاگاداری ئەوان وەرگرتووە و بەسەریاندا دابەشی نەکردووە، كە بڕەكەی 500 ملیۆن دینارە ئەوەشیان خستووەتە ڕوو کە پارەکە لە یەکێک لە لقەکانی بانکی رافیدەین لە بەغدا لەڕێگەی 59 چەکەوە خەرجکراوە. ئاشكراش كراو، چەند کەسێک پارەکەیان پێدراوە کە لەنێو ئەوفەرمانبەرانەی پارەیان وەرگرتووە یاریدەدەری بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەغداش هەیە. راپۆرتێک لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراق سەبارەت دەستبەسەرداگرتنی پارەكە و دۆسییەکە بەگشتی ئاڕاستەی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە لە بەغدا.