ئهمڕۆ به سهرپهرشتی مهسرور بارزانی، ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆ دهبێتهوه و چهند تهوهرێكی گرنگ تاوتوێ دهكرێ. ئەمڕۆ یەکشەممە، رێککەوتی 15/1/2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆ دەبێتەوە. کۆبوونەوەکە چەند بڕگەیەک لەخۆ دەگرێت و بڕگەی یەکەمی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەغدا لە ڕۆژی 11ـی کانوونی دووەمی 2023. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش راپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دەخاتەڕوو. بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان.