شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بەفروباران و سەرماوسۆڵە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 15/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “ئەمشەو وسبەی دوو شەممە 16/1/2023، لە ئەنجامی هاتنی بڕێک هەوری تر لە دەریای ناوەڕاستەوە بەوهۆیەوە ئاسمانی ناوچەکان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت و لەگەڵ ئەگەری نمەبارانی کاتی بەسەر هەندێ شوێن و ناوچەدا”. دەشڵێت: “پێشبینی دەکەین لەڕۆژی سێشەممە بەولاوە بۆ ماوەی هەفتەیەک ناوچەیەکی پەستان بەرزی باڵادەست لە باکوورەوە دادەبەزێتەوە ناوچەکان و کەشێکی سەقامگیر بڕەخسێنێ لەسەر تەواوی ناوچەکان ئەگەری دابارین نابێت تاناو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە”. ئاماژەشی بەوەداوە: “خێرایی ئەم هەفتەیە بەزۆری ئاسایی دەبێت و پلەکانی گەرما سبەینێوە تا وەکوو ڕۆژی هەینی 1 تا 4 پلە ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات”. هەروەها ئەوە شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە: “پێشبینی دەکەین لەناو مەودای هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە و بەولاوە شەپۆلەکانی باران و بەفربارین و سەرماوسۆڵە بەڕووی ناوچەکەدا بێنەوە”.