دەزگایەكی ڕاپرسی لە توركیا ئاشكرای دەكات، ئەگەر بەیانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە توركیا بکرێت، دەنگی هاوپەیمانیی (میللەت) لەپێش هاوپەیمانیی (كۆماری)یەوەیە. دەزگای ڕاپرسیی (بوپار)ی توركی، لە ڕاپرسییەكدا بڵاوی كردووەتەوە و لە هاووڵاتیانی پرسیوە ئەگەر بەیانی هەڵبژاردن لە توركیا بکرێت، دەنگ بەكێ دەدەیت؟ 60.5%ی بەشداربووی ڕاپرسییەكە گوتوویانە دەنگ بە هاوپەیمانیی (میللەت) دەەدین، كە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان جیا لە هەدەپە پێكیان هێناوە، هەروەها 30.5% بەشداربوانی ئەو ڕاپرسییە گوتوویانە دەنگ بە هاوپەیمانیی كۆماری دەدەین. لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماریشەوە بە هەمان شێوەیە 55.5% گوتوویانە دەنگ بە بەربژێری هاوپەیمانیی (میللەت) دەدەین و 38.5% گوتوویانە هاوپەیمانی كۆماری. ئەو دەزگای ڕاپرسییە لە شارەكانی ئیستانبوڵ، ئەنكەرا، بورسە، مێرسین، ئیزمیر، ئامەد و سامسۆن ڕاپرسییەكەی بەڕێوە بردووە.
دەزگایەكی ڕاپرسی: هاوپەیمانیی میللەت لە پێش هاوپەیمانیی كۆمارییەوەیە
