بەرەبەیانیى ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/1/2023 لە ناحیەى تەکیەى سەر بە قەزاى چەمچەماڵ ئافرەتێک لە کاتى ئامادەکردنى نانى بەیانى و دواى داگیرساندنى غازى ماڵەکەیان، بەهۆى لێچوونى غازەوە ئاگر لە ماڵەکەى بەر دەبێت و تەقینەوە ڕوو دەدات . شه‌ریف ڕه‌حیم، جێگرى ته‌ندروستیى چه‌مچه‌ماڵ، هه‌واڵه‌که‌ى بۆ (باس‌نیوز) پشتڕاست کرده‌وه و ڕایگەیاند: “بەهۆى ڕوداوەکەوە ئافرەتێکى ته‌مه‌ن 50 ساڵ بریندار بووە و ڕەوانەى سه‌نته‌رى فریاکه‌وتنى چه‌مچه‌ماڵ کراوە، خۆشبه‌ختانه ته‌ندروستیى جێگیره، هاوکات زیانێکى زۆریش بەر خانووەکەیان کەوتووە.” ئێستا تیمە پەیوەندیدارەکانى حکوومەت گەیشتوونەتە شوێنى ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە و کارى پێویست دەستى پێ کردووە.