ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئامۆس هۆکستین هه‌ماهه‌نگیكاری تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت باسی لە دوا سەردانی خۆی کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی 1/11 و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دووپاتکردەوە. بە تایبەتی هەوڵەکانی ئامادەکردنی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ بە پێی دەستووری عێراق. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت، جەختی لەوە کردەوە، تا ئەو کاتەی یاسای نەوت و گازی فیدراڵ دەردەچێت، حکومەتی هەرێم هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ بەغدا دەکات بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کەرتی وزەی خۆی. هه‌ماهه‌نگیكاری تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا، کورتەیەکی دەربارەی سەردانی ئەم چەند ڕۆژەی دواییان بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکان لەبەردەم پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزەدا. لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. هەردووکیان هاوڕابوون لەسەر گرنگی برەودان بە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له هه‌ماهه‌نگیكاری تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا پێگه‌یشت
