ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕاگرتنی بەهای دیناری عێراقی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی، چەند بڕیارێكی دەركرد. نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە سوودانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی عێراق كردووه كه تایبه‌ت بووه به هۆكاره‌كانی دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار له بازاڕه‌كانی عێراق و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاووڵاتییان و دانانی چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كێشەكە. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چەند بڕیارێك دراون، لەوانەش ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ بازرگانه بچوكه‌كان له بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) ده‌كرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی كڕینی دراوی بیانی، هەروەها بۆ ئەم مەبەستە بانكی ناوه‌ندی به به‌های 500 ملیۆن دۆلار پشتیوانی بانكی بازرگانیی عێراق (TBI) ده‌كات به مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن. بڕیاریش دراوە پرۆسه‌ی هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نی له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له وه‌زاره‌تی بازرگانی تۆماركراون و له بواره جیاوازه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، ده‌ستپێده‌كات و هه‌موو كارئاسانییه‌كیان بۆ ده‌كرێت، ئاسانكارییش بۆ هاورده‌كردنی كاڵاكان ده‌كرێت و مه‌رجه‌كانی پێدانی بارمته كه‌م ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها سزای دواكه‌وتنی هاورده‌كردن هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه. كۆبوونەوەكە بڕیاریشی داوە كە یه‌كێتیی ژووره بازرگانییه‌كان، یه‌كێتی پیشه‌سازییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداری ده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئابووری، كۆبوونەوەكانیش لەمبارەیەوە بەشێوەی هەفتانە بەردەوام دەبن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێك بۆ ڕاگرتنی بەهای دینار دەردەکات
