شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفریش دەبارێت. ئەمڕۆ سێشەممە 24/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: “پێشبینی دەکەین هەرێمی کوردستان لە مەودای 28ی ئەم مانگەوە بۆ کۆتایی مانگ و مەودای چارەکە سەرەتای مانگی دوو بکەوێتە ژێر کاریگەری زنجیرەیەک لەشەپۆلی بەفروباران و سەرماوسۆڵەوە”. ئەوەشی خستووەتە روو: “هەریەک لەنزمە پاڵەپەستۆی بەهێزی دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەش بەتەواوی کارتێکەر دەبن لەسەر ناوچەکە و دەبنە ڕەخساندنی کەشێکی تەڕو داباراناوی و باش بۆ تەواوی ناوچەکان هەر لەزاخۆوە تا خانەقین، هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداری کە سەرچاوەی سەرەکی زەریای ئەتڵەسییە کارتێکەر دەبێت لەسەر ئەم دۆخە بەلایەنی ئەرێنی”. ئاماژەشی بەوەداوە: “بارستە هەوایەکی بەرفراوانی ساردی جەمسەری باکوور لەمەودای شەپۆلەکاندا و تایبەت لە کۆتایی مانگ و بەولاوە دادەبەزێتە سەر ناوچەکان ڕێخۆشکەرە بۆ بارینی بەفرێکی زۆر لەناوچە شاخاوییەکان و هەروەها ئەگەری زۆره بەفر دابەزێتە نزمایی و سەنتەرە جیاوازەکان بەکاریگەری جیاواز”. هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە کە لەگەڵ شەپۆلی ئەمجارە کانیاو و چەمەکان لەزۆر شوێنی تر دەژیەنەوە و لافاویشی پێوەیە.