دوای سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی 50 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان دا. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/1/2023، سەباح سوبحی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت گازی پەرلەمانی عێراق بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: له ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا، ئەمڕۆ بریاری کۆتایی لەبارەی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان درا و ئێستا تەنیا بارکردنی ماوە. گوتیشی: دوای سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و هەوڵەکانی ئێمە و نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمرۆ چوارشەممە 25/1/2023، وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندیی دا به ناردنی ئه‌و بڕه نه‌وته بۆ هەرێمی کوردستان. ڕاشیگه‌یاند: ئێستا رەزامەندییەکە گەیشتووەتە کۆمپانیاکە، خۆشمان چاودێریی جێبەجێکردنی بڕیارەکە ده‌كه‌ین و تەنیا بارکردنی نەوتەکە ماوە. لە بارەی بڕی نەوتەکە و نرخەکەی، جێگری سەرۆکی لیژنە گوتیشی: بڕەکەی شەست حەوزە کە دەکاتە نزیکەی 50 ملیۆن لیتر.
له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بڕه نه‌وتێكی زۆر له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان
