بیل گەیتس: حكوومەتی ئۆكراینا گەندەڵترین حكوومەتی جیهانە

ئەمڕۆ پێنجشەممە بیل گەیتس ملیاردێری ئەمریكی و دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت حكوومەتی ئۆكراینای بە گەندەڵترین حكوومەتی جیهان وەسف كرد و رای گەیاند حكوومەتی كیێڤ یەكێك لە خراپترین حكوومەتەكانی جیهانە، بەهۆی ئەوەی زۆرترین گەندەڵی بەناو كارمەندانیدا بڵاو بووەتەوە. دەشڵێ حكوومەتی ئۆكراینا لەلایەن ژمارەیەكی كەمی بەرپرسانی دەوڵەمەندەوە كۆنترۆڵ كراوە، ئەمەش جێگەی داخە بۆ هاووڵاتییانی ئۆكراینا. بیل گەیتس ئاماژەشی بەوە كردووە كە زەوییە كشتوكاڵییەكانی ئۆكراینا بەپیتترین لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی ئەمریكا و سەرچاوەی خۆراكی ئەورووپایە. جێی باسە هەر ئەمڕۆ ئۆلیگ سوسكین ڕاوێژكاری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ئاشكرای كردبوو كە وڵاتانی رۆژئاوا هۆشدارییان بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ئۆكراینا داوە بۆ توندكردنی چاودێری لەسەر خەرجییەكانی دەوڵەت و دەستپێكردنی دژایەتیكردنی گەندەڵی.