لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی هەولێردا پارێزگاری هەولێر دەستپێکی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی قیرتاو و دروستکردنی شەقامی لەناو شاری هەولێر ڕاگەیاند. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: ”ئەمڕۆ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و داهاتی ٪15ی شارەوانییەکان دەست دەکەین بە جێبەجێکردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری کە دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری و کۆنکرێتی پێنج هەزار مەتری چوارگۆشە و قیرکردنی هەشت هەزار مەتر لە شەقامەکانی گەڕەکی نەسیجی هەولێر و قیرکردنی شەقامەکانی ناو گۆڕستانی کەسنەزان و دروستکردنی شوورە دەگرێتەوە. باسی لەوەش کرد: ”پرۆژە خزمەتگوزارییەکانمان بەردەوام دەبن و ئێستاش سەدان پرۆژەمان لە واری جێبەجێکردندان.”