دوای ئەوەی شەوی رابردوو شەپۆلێكی بەفر بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە دەروازەی سەرزێری لە ناحیەی كانی ماسیی سەر بە قەزای ئامێدی، گرفت بۆ هاتوچۆ دروست بوو، بەڵام تیمەكانی رامالینی بەفر توانییان بەفری شەقام و رێگاوبانەكان رابماڵن و پاكیان بكەنەوە و ئێستا هاتوچۆ لەو دەروازەیە ئاساییە. شینوار سادق، بەرپرسی بەشی پەیوەندی راگەیاندن لە دەروازەی سەرزێری، كە هاوسنووری هەرێمی كوردستان و باكووری كوردستانە، بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: “درەنگانی شەوی رابردوو تاوەكوو بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، شەپۆلێكی بەفر باران ناوچەكەی گرتەوە و شەقامەكان زۆر بە زوویی پڕ بەفر بوون، بەڵام تیمەكانی رامالینی بەفر دەستیان بە كاری خۆیان كرد و توانییان بەفرەكە رابماڵن و هاتوچۆ ئاسایی بكەنەوە.“ بەرپرسی بەشی پەیوەندی راگەیاندن لە دەروازەی سەرزێری، گوتیشی: ” 17سانتیمهتر بەفر لە دەروازەی سەرزێری باریوە، ئێستا رێوبانەكان بەتەواوی پاك كراونەتەوە و هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە و خەڵك دەتوانن بۆ باكووری كوردستان لە دەروازەكەمان هاتوچۆ بكەن و بەپێچەوانەشەوە، تیمەكانی راماڵینی بەفریش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی ئەگەر شەپۆلی دیكەی بەفر بێت، رێگابوانەكان پاك بكەنەوە.”
دەروازەی سەرزێری لە بەفر پاك دەكرێتەوە
