چوار كەس بە تۆمەتی حەواڵەكردنی نیو ملیۆن دۆلار لە عێراق دەستگیر كران

ئەمڕۆ پێنجشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە كە چوار كەس بە تۆمەتی حەواڵەكردنی نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بە ڕێگەی نافەرمی دەستگیر كراون. بەپێی هەواڵەكە، هێزەكانی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق، چوار تۆمەتباریان لە شارەكانی بەغدا، سەڵاحەدین و نەینەوا دەستگیر كردووە. شانەكە ئاماژەی بەوە داوە كە چوار كەسەكە، بە شێوەی نافەرمی و نایاسایی نزیكەی نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریكییان حەواڵە كردووە، بەبێ ئەوەی رای بگەیەنێت كە بۆ چ وڵاتێكی دەرەوەی عێراق حەواڵە كراون.